هەرێمی کوردستان 10 زیندانی رادەستی کۆماری ئیسلامی کردەوە

لڤین:

هەرێمی کوردستان 10 زیندانی رادەستی کۆماری ئیسلامی کردەوە و بڕیارە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانیانیش بەردەوام بێت. 

رۆژی دووشەممە 7/2/2022، شاندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا واژۆ لەسەر جێبەجێکردنی قۆناغی چوارەمی پرۆسەی ئاڵۆگۆڕی زیندانیان کرا، بەگوێرەی راگەیەندراوی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران لەم قۆناغەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان 10 زیندانی رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووەتەوە و ماوەی حوكمەكانیان لەناو گرتووخانەکانی ئێران تەواو دەکەن.

ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كە لەنێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشت بە یاسای ژمارە (6)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە ساڵی (2014)دا دەرچووە، پاڵپشت بەم یاسایە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زیندانیان .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button