ئەو سێ برایەی شەوی ڕابردوو گیانیان لەدەستدا دوانیان پێشمەرگەن

لڤین:

شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی ڕۆڤیا – دهۆک سێ برا پێکەوە گیانیان لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ڕایگەیاند، ڕووداوەکە كاتژمێر 9ی ئه‌مشه‌و  ڕویوداوه‌ و ئەو سێ برایەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی کۆمەڵگەی چڕەن لە قەزای شێخان.

وتیشی، “تەمەنیان لەنێوان 17 بۆ 23 ساڵدایە” هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پیشەیان پێشمەرگەیە.

ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بووە بەوهۆیەشەوە دوو برا هەر لە شوێنی روداوەکە گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە و دوای گەیاندنی لە نەخۆشخانەی شێخان گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button