سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتی: دەرکەوت یەکێتی و پارتی بە بێ یەکتری ناتوانن سەرۆک کۆمار دابنێن

لڤین:

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند یەکێتی و پارتی بە راستوخۆ و ناراستەوخۆ گفتوگۆیان لەنێواندا هەیە و دەشڵێت دەرکەوت کە بێ یەکرتری ناتوانن سەرۆک کۆار دابنێن. 

هەرێم كەمال ئاغا لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەتا نێو ماڵی شیعە ڕێکنەکەون کورد (چ پارتی یا یەکێتی) ناتوانێت پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستبهێنێت.

ئەو وتیشی، گفتوگۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە، ڕاشیگەیاند: پێمان وابوو بەیەکەوە بهاتینایە بەغداد باشتربوو، بەیەکەوە ڕێککەوتنمان بکردایە بۆ ئەوەی ئێستا لە بری پۆستەکان باسی کێشەی خەڵک و پێشمەرگە و ناوچە دابڕێنراوەکانمان بکردایە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پە لەرلەمانی عێراق ڕباسی لەوەکرد: دەرکەوت پارتی کێشەی لەگەڵ کاندیدەکەی یەکێتی نیـیە، بەڵکو لە دواین کۆبوونەوە ئەوەیان بە برادەرانی ئێمە وتووە چەند ساڵە ئەو پۆستە لای یەکێتیە ئەم خولە ئێمە دەمانەوێت ئەم پۆستە وەربگرین

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button