کامیلی حاجی عەلی سکاڵای لەسەر ئەنجامی کۆنگرەی بزوتنەوە تۆمارکرد

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ کامیل حاجی عەلی تاکە کاندیدی پۆستی ڕابەری بزووتنەوە لە دادگا سکاڵای لە ئەنجامی کۆنگرەی حیزبەکەی تۆمار کرد.
بەیانی ئەمڕۆ تاکە کاندیدی ناو کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی کە کامیل حاجی عەلی بوو سڵای لە ئەنجامی کۆنگرە تۆمار کردووە لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو براوەی هەڵبژاردنی پۆستی ڕابەری بزووتنەوەیە بەڵام لەلایەن دەستەیەکەوە کە کۆنتڕۆڵی ئەو حیزبەیان کردووە پۆستەکەی لێ زەوت کراوە.
کامیلی حاجی عەلی خۆشی لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی وێستگە نیوزی ڕاگەیاند بەڵێ ڕاستە من سکاڵام تۆمار کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی سکاڵاکەم دەکەم بۆ دیایر کردنی هەڵوێستم لە دواتردا.