نیو ملیۆن سویدی بەشداری کەمپینێک دەکەن دژی گرانبونی سوتەمەنی

لڤین:
دوابەدوای گرانبوونی نرخی بەنزین و گاز، وەک ناڕەزایەتی نزیکەی نیو ملیۆن سویدی ناوی خۆیان لە ناو کەمپەینێک تۆمار کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی سووتەمەنی ئۆتۆمبیل به ڕێژەیەکی بەرچاو لەلایەن حکومەتەوە زیادی کرد، کە بەشێوەیەک نرخی هەر لیترێک دیزل (گاز) گەیشتە سەرووی ٢٠ کڕۆنی سودی کە بەرامەبەرە بە نزیکەی ١٧٠ دیناری عێراقی.
لەبەرامبەر گرانکردنی نرخی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل لەلاەن هاوڵآتیانەوە کەمپینێک دەستی پێکردووە و تا ئێستا نیو ملیۆن لە هاوڵاتیانی سویدی واژۆی بەشداری کردن لە کەمپینەیەکاین کردووە.
گرانکردنی سووتەمەنی ئۆتۆمبیل هۆکارەکەی ئەوەیە کە حکومەت دەیەوێت به گرانکردنیان، ڕێژەی بەکارهێنانیان کەمکرێتەوە، و زیاتر کەڵک لەو سووتەمەنییانە وەرگیرێت کە کەمتر ژینگە پیس دەکەن.