قائیمقامیەتی سلێمانی هەرزان بازاڕێک بە هۆی گرانیەوە دادەخات

لڤین:
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرزان بازاڕی نەوای یەکی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی، پێویستە ئەو نرخەی لەسەر شمەکەکان دیاریکراوە هەمان ئەو نرخەبێت کەلە کڕیارەکانی وەردەگرن، بەڵام هەرزان بازاڕی نەوا نرخەکانی جیاواز بوە و ئەمەش فێڵی بازرگانییە کە لەهاوڵاتیان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرزان بازاڕی نەوا دادەخرێت و خاوەندکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.