مەزڵوم کۆبانێ لە بارەی کوشتنی خەلیفەی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوپاسی سەرۆک و گەلی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانییەکانیان و کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعش.
مەزڵوم کۆبانێ، لە پەیامێکدا لە تویتەر باسی لەوەشکردوە، سوپاسی سەرۆک و گەلی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانییەکانیان و هێرشەکەی ئەم دوایەی سەر گروپی چەکدارانی داعش کە بووە هۆی کوژراونی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی، سەرۆکی رێکخراوی داعش.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوبەشی نێوان هەسەدە و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی گروپی چەکدارانی داعش بەبەهێزییەوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەت کە لەماوەیەکی نزیکی رابردودا هەسەدە 121 رۆڵەی لەشەڕی گرتوخانەی حەسەکە شەهیدبوون، کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی داعشیش روحی شەهیدان ئاسودە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button