عەمار حەکیم: یەکێتی نیشتیمانی بەدەست نایەت ئەگەر پێکهاتەی گەورە ناکۆک بێت

لڤین:

سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی ڕایگەیاند، یەکێتی نیشتیمانی بەدەست نایەت ئەگەر پێکهاتەی گەورە ناکۆک و پەرش و بڵاو بێت.

عەمار حەکیم، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی  محەمەد باقر ئەلحەکیم وتی: ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمان دادپەروەرانە نەبوو بۆ هاوپەیمانیەکەمان و ڕەوتی حیکمە.

ئەو هۆشداریدا لەوەی یەکێتی نیشتیمانی بەدەست نایەت ئەگەر پێکهاتەی گەورە پەرشوبڵاو و ناکۆک بێت وتیشی: ئێمە باش دەزانین کە دەست هەبووە کە ویستویانە قەبارەی ڕاستەقینەمان لاواز بکەن و لە قۆناغی داهاتوودا لەبڕیاردان دوورمان بخەنەوە.

وتیشی: ئێمه‌ یه‌كه‌مین پاڵپشتیكاری یه‌كڕیزی سیاسی كوردو سوننه‌ین، به‌ڵام ئه‌م یه‌كڕیزییه‌ نابێت له‌سه‌ر حسابی پێكهاته‌ گه‌وره‌كه‌ بێت (شیعه‌). داوا له‌ حزبه‌ سیاسییه‌ كوردی و سونییه‌كان ده‌كه‌م په‌یامی هه‌ڵه‌ نه‌نێرن كه‌ هه‌ستی رۆڵه‌كانی پێكهاته‌ گه‌وره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ (شیعه‌) بریندار بكات

حەکیم باسی لەوەشکرد ئەوان پەرۆش بوون بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی دێموکراسی لە عێراقدا و پابەندن بە ڕێبازی نیشتیمانی  کە بەرژەوەندیەکانی عێراق پێشکەش بە هەر بەرژەوەندیەکی دیکە بخات ئەگەرنا پێگەیەکی جیاوازمان دەبوو.

حەکیم داوای بەردەوامبوونی زۆرینەی نیشتیمانی کرد بەڵآم بەو مەرجەی نە بێتە هەڕەشە لە مافی پێکهاتەکانی دیکە و مافی پێکهاتەی گەورە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button