راپۆرتی وەزیری تەندروستی پێشکەشکراو بە ئەنجومەنی وەزیران

لڤین:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌ی سه‌ركه‌وتوه له ئاستی جیهاندا له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له هه‌رێم و ئاستی پابه‌ندبونی وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكومه‌ت و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و قوتابیان و خوێندكاران له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ناوپۆل خسته‌ڕوو.
ده‌قی راپۆرته‌كه:
یه‌ك: هه‌رێمی كوردستان له 23-1-2020 پێش هه‌موو وڵاتان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستمان به ئاماده‌كاری و ڕێكاری به‌ره‌نگاربوونه‌ی كۆرۆنا كرد.
دوو: هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌ست نیشانكردن دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
سێ: ژماره و رێژه‌كانی تووشبوون و نوستن له نه‌خۆشخانە و مردن له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به جیهان زۆرباش و په‌سه‌ند كراوه.
چوار: هه‌رێمی كوردستان نمونه‌ی سه‌ركه‌وتووه له ئاستی جیهاندا له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا.
پێنج: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بودجه‌ی فریاگوزاری و بودجه‌ی مانگانه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆڕۆنا دابینكردووه.
شه‌ش: 18 كارگه‌ی ئۆكسجینی دامه‌زراندووه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان .
حه‌وت: زیاتر له (280) قه‌ره‌وێله‌ی چاودێری چڕ به ته‌واوی پێداویستیه‌كان ئاماده‌كراوه به‌كارهێنراوه بۆ نه‌خۆشی كۆڕۆنا.
هه‌شت: به‌هاوبه‌شی حكومه‌ت و هاوكاری 12 نه‌خۆشخانه دروستكراوه به پێداویستی و ئامێره پزیشكیه‌كانی بۆ دابینكراوه له‌م دوو ساله‌دا.
نۆ: له هه‌رێمی كوردستان 36 تاقیگه ده‌ست نیشان كراون پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) خرایه بواری كاركردن.
ده: تا ئه‌مڕۆ له كۆی 412 هه‌زار و 493 تووشبوو ته‌نها 46 هه‌زار و 845 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نه‌خۆش به ته‌واوی چاره‌سه‌ر كراون.
یازده: سێ ملییۆن و 852 هه‌زار و 880 پشكنینی ئه‌نجام دراوه.
دوازده: بڕی زیاتر له 100 ملیار دینار له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆڕۆنا خه‌رجكراوه.
سێزده: پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین …
سێ جۆری ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگه‌ر و ڕێگه‌پێدراو به‌رده‌ست كرا كه له 180 سه‌نته‌ر و 45 تیمی گه‌ڕۆكی ڤاكسین ده‌درێت به هاوڵاتیان.
2,995,999 ژه‌م دابینكراوه.
2,237,696 ژه‌م به‌كارهاتووه.
758,303 ژه‌می ماوه به‌رده‌ست.
– 1,285,684 ژه‌می یه‌كه‌م به‌كارهاتووه
(39%) سه‌روی 18 ساڵی.
(29%) سه‌روی 12 ساڵی.
(21%) كۆی گشتی هاوڵاتیان.
– 940,029 ژه‌می دووه‌م به‌كارهاتووه
(29%) سه‌روی 18 ساڵی.
(22%) سه‌روی 12 ساڵی.
(15%) كۆی گشتی هاوڵاتیان.
چوارده: زیاتر له پێنچ هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاریان ڕاسته‌وخۆ له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆڕۆنا كردوه.
پازده: ده‌یان هه‌زار بڵاوكراوه‌كانی پۆسته‌ر و لیفیلێت و بروشور و په‌یامی فیدۆیی بۆ هۆشیاریكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ئه‌نجام دراوه.