وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بارەی هێرشەکانی لە مەخمور و شەنگال و دێرک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند هەڵمەتێکی ئاسمانی بەناوی “هەڵۆی زستانە”ی لە ناوچەکانی دێریک و شەنگال و قەرەچوغ ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە  کەهەڵمەتێکی ئاسمانییان لە دژی پێکهاتەکانی پەکەکە ئەنجامداوە و دەڵێت ئەو گروپانە لە دژی خەڵک و هێزە ئەمنیەکانی باکوری عێراقن.

ئەو هێرشەی تورکیا بۆسەر کەمپی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان کە شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا و بە گەورەتین هێرشی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە دادەنرێت چونکە هاوکات زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئەنجماداوە.

تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو هێرشانەی لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستن بووە کە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاتووە.

باسی لەوەکردووە کە ئەو هێرشەیان بۆ سەر بارەگا و ئەشکەوت و تونێل و عەمبارەکانی تەقەمەی بووە، باسی لەوەشکردووە کە ئەو شوێنانە هەڕيسين بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، دەشڵێت دوای هێرشەکە فڕۆکەکانیان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشە دەکاتەوە و باسی لەوەکردووە کە تا دواین گەریلا سورن لەسەر هێرشەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان.

تورکیا ئامەژەی بە ژمارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردوویان نەکردووە تەنها وتویەتی لە  سێ شوین هێرشیان کردووەو ئەو شوێنانەی بە بنکە و بارەگا وەسف کردووە.

بەڵام هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو لە دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان وێستگەی کارەبایان کردووەتە ئامانج، هەر بۆیە دوای هێرشەکە خەڵکی دیرک لەو شوێنە کۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button