دوو کەس لە کاتی دزیکردندا دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی لەکاتی دزیکردندا راگەیاند و ئاشکراشیکرد دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکدا گرتووە کەلەکاتی دزیکردندا بەکاریان هێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، نوسینگەی ڕۆژئاوا، توانرا دوو تۆمەتبار لەکاتی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن.
ئاشکراشیکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا کە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە بەکاریانھێناوە.
سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکان پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، تۆمەتبار یەکەم ناوی (م، خ، ر) لەدایکبووی 1997ە وتۆمەتباری دوەم ناوی (ھ، ع، ع) لەدایکبوی1999 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.