ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ئامانجی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات گفتوگۆ دەکات، وەزارەتی تەندروستیش لە بارەی تەشەنەکردنی کۆرۆنا ڕاپۆرتێک پێشکەش دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت:

– خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.
– خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بە شێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیان لەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.
– خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button