فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە تووشی کۆرۆنا بووە و تەندروستیشی باشە. 

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: چەند ئاژانسێکی هەواڵی بڵاویانکردەوە کە وەزیری دەرەوە، فواد حوسێن بەشداری کۆبوونەوەی راوێژی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی نەکردووە کە لە کوەیت ئەنجام درابوو، بەشداری نەکردنەکەی بەهۆی توشبوونی بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە فواد حسێن تەندروستی باشە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button