پاسپۆرتی هەولێر ڤاکسینی کرد بە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانی

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ڕایگەیاند هاوڵاتیان بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان ناتوانن بەبێ کارتی ڤاکسین سەردانیان بکەن.
لەئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویکردەوە:  لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی لە ڕێکەوتی (01/02/2022) هیچ هاوڵاتیەک ناتوانێت سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکە بەمەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان بەبێ کارتی فاکسین.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی وتووە  ئەگەر کەسێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت پێویستە: پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە پێش (48) کاتژمێر کرابێت پێیبێت و هاوڵاتیان دەبێت پابەند بن بەبەستنی ماسک.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button