سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەسهێنا لە پێدانی ڤاکسین

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو هەڵمەتە نیشتیمانییەی دیاری کرابوو بۆ پێدانی ڤاکسین سلێمانی پلەی یەکەم بووە لە بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنادا.

هەڵمەتێک بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سەرتاسەری عێراق بە ناوی هەڵمەتی نیشتیمانی پێدانی ڤاکسین بۆ ماوەی دوو مانگ لە ( ١ – ١١ تا ٣١ – ١٢ – ٢٠٢١) ئەنجامدرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی لەو هەڵمەتەدا پارێزگای سلێمانی لە سەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پلەی یەکەمی هێناوە لە زۆری بە کارهێنانی ڕێژەی ڤاکسین لەلایەن هاوڵآتیانەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە خودی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسیارێتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاستی هۆشیاری تاک و خەمخۆری تیمەکانی پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان دەرئەنجامی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسینە لە پارێزگای سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button