کۆمەڵی دادگەری: هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات

لڤین:

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نەتەوەی كوردە و هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات.

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات.

ڕاگەیەندراوێك لەسەر پرسی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق:

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئیستیحقاقێكی نەتەوەی كوردە و تەنها مافی لایەنێكی دیاری كراو نییە، پێیمان باش بوو، پێشتر هەموو لایەنە كوردستانییەكان لەسەر تەنها یەك كاندید ڕێك بكەوتنایە.

هیچ لایەنێك مافی ئەوەی نییە بە ناوی كوردەوە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی عێراق بكات لەسەر ئەو پرسە، یان هەر پرسێكی دیكە.

ئێمە چاوەڕوانین تاكو كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دیاریكردنی سەرۆككۆمار لایەنە كوردییەكان لەسەر یەك كاندید یەكلا ببنەوە و ئەویش دواتر وەك نوێنەری نەتەوەیەك مامەڵە بكات و مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان لە ئەجێندای سەرەكی كاراكانی بێت، لەسەروو هەموویانەوە جێبەجێكردنی ماددەی 140.

ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button