کامپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کرد

لڤین:
کەمپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا ماوەیەکە دەستی بەکار کردووە ئەمڕۆش لە هەریمی کوردستان دەستبەکار بوو.
کەمپینەکە مەبەستیەتی چوار ملیۆن واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر کۆبکاتەوە، ئەمڕۆش ژمارەیەک لە کەسایەتی و چالکوانان لە شاری سلێمانی خۆی ڕاگەیاند.
ناوی کەمپینەکە( كه‌مپینی ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی، دادپه‌روه‌ری بۆ كوردان) کە داواده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ پارتی کرێکارانی کوردستان “په‌كه‌كه” له لیستی تیرۆر ی ئەوروپا دەربهێندرێت.