کوەیت گەشتە ئاسمانیەکانی لەگەڵ عێراق راگرت

لڤین:

كوەیت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی دوێنێ بۆسەر فڕۆكەخانەی بەغداد راگرت.

هێلی ئاسمانیی كوەیت لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دەمانەوێت ئاگاداربن كە گەشتەكان بۆ كۆماری عێراق بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراون دوای هاتنی زانیاری و. ڕاسپاردە لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەوانیی كوەیتی، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئێستای كۆماری عێراق”.

ھێڵی ئاسمانی کوەیتی جەختیكردووەتەوە كە لە دواین زانیار و بڕیارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەھات کە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، بە شەش موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغداد كە سەربازگەی ڤیكتۆریای ئەمریكییەكانی لێیە، یەكێك لە موشەكەكان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی لەکارکەوتوو  كەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button