ھۆشیارعەبدوڵا: ئەوانەی چاوپۆشی له‌دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی زێباری ده‌كه‌ن، پێویسته شه‌رمه‌زاربن

لڤین:
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوانەی چاوپۆشی لە دۆسییە گەندەڵییەکانی زێباری دەکەن دەبێت شەرم لەخۆیان بکەن.
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە تویتێکدا نوسیویەتی، ”ئەوانەی بانگەشەی نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی بۆ عێراق دەکەن باگوێ لە بۆچونەکانی هۆشیار زێباری بگرن دژ بە عیراق دوای لابردن و دوورخستنەوەی وەک وەزیری دارایی عێراق.”
ئەوەشی نوسیووە ”ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه ره‌زامه‌ندن و خۆشحاڵن به‌كاندیدكردنی هۆشیار زێباری و چاوپۆشی له‌دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی زێباری ده‌كه‌ن، پێویسته شه‌رمه‌زاربن كه بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.”