نەوەی نوێ بە ١٠ مەرج ئامادەیە کاندیدی سەرۆک کۆماری بکێشێتەوە

لڤین:
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاشكرایده‌كات، به‌مه‌رج كاندیدى خۆمان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار پاشه‌كشه پێده‌كه‌ین، ده‌شڵێت “هه‌رلایه‌نێكى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێم داواكاریی‌و مه‌رجه‌كانمان قبوڵبكات، ده‌نگ به‌كاندیدى ئه‌و لایه‌نه ده‌ده‌ین”.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ مەرجەکانی بۆ حکومەتی هەرێم و بەرنامەی کاری حکومەتی عێراقە کە تیایدا هاتووە:
• هەرزانکردنی نرخی غاز بۆ هاوڵاتیان
• لابردنی باج لەسەر هاوڵاتیان و دوکاندار و کۆمپانیاکان.
• دروستکردنی ژمارەی بانکی بۆ موچەخۆران و مانگانە گەڕانەوەی بەشێک لەو موچەیەی بۆیان پاشەکەوت کراوە لەڕێی ئەو هەژمارە بانکییەوە.
• پلەبەرزکردنەوە ی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
• چارەسەرکردنی ماددەی ١٤٠ و ناوچە دابڕێنراوەکان و زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێم.
• دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
• دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان وبە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان.
• موچەی خانشینان هەموو مانگێک بێت و کارتی بانکییان بۆ دابینبکرێت و لەڕێی ئەو کارتەوە مووچەکانیان وەربگرن.
• ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.
• هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ئەندامانی کۆمسیاران بێلایەن بن.