دواین زانیاری لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵانی رابردوو

لڤین: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەرۆژانی داهاتووی ئەم هەفتەیەدا نیوەی شایستە داراییەكانی جوتیارن بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 خەرجدەكرێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا بە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتووی ئەم هەفتەیە بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هەموو ئەو جوتیارانەی كە ناویان لە لیستەكان تۆماركراوە دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە: ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشكەشكردنی راسپاردەكان و كۆبونەوەی شاندی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە مانگی رابردوو لەگەڵ بەرپرسان و پەرلەمانتاران عێراق چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button