هاتووچۆ لە دەروازەی سنوری پەروێزخان راگیرا

لڤین: سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان راگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، لەسەر بڕیاری پارێزگای كرماشان هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەكە راگیراوە.

عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان راگەیاند “لە دەروازەی سنوریی پەروێزخان هاتووچۆی گەشتیاریی راگیراوە، ئەویش پەیوەستە بە بڕیاری پارێزگای كرماشانەوە”.

ناوبراو وتیشی: تەنیا ئەوانەی لە ئێرانن یان بە پێچەوانەوە هاتوونەتە عێراق دەتوانن بگەڕێنەوە، ئەوانیش پشكنینیان بۆ دەكرێت، ئەگەر دەركەوت تووشبووی كۆرۆنان، كەرەنتین دەكرێن.

بەڕێوەبەری دەروازەی پەروێزخان وتیشی: ئەوەی راگیراوە تەنیا هاتووچۆی گەشتیارانە، هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەكە وەكو خۆیەتی و گۆڕانكاریی بەسەردا نەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button