پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەفر بارین لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک دەستپێدەکات و لە شاری هەولێریش باران دەبارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بێت ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-1-2022 ئاسمان هەور دەبێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و دوای زیادبوونی کاریگەری شەپۆلەکە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بەفر بارین لە سەنتەری پارێزگاکان دەست پێدەکات
سبەینێ هەینی 28-1-2022 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی کاتەکاندا و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.