ھەسەدە: تا ئێستا نزیکەی 100چەکداری داعش لە حەسەکە خۆیان راست نەکردووە

لڤین:

هێزەکانى سوریاى دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى تەواوەتى زیندانى غوێران لە حەسەکە بۆیان دەرکەوتووە کە هێشتا 60-90 چەکداری داعش ناوچەیە ماونەتەوە و خۆیان رادەستنەکردووە.

 هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت هێشتا 60-90 چەکداری داعش ناوچەیە ماونەتەوە و خۆیان رادەستنەکردووە.  ئەو چەکدارانە لەبەشى باکورى زیندانییەکە جێگیربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانى هەسەدە داواى لەو چەکدارانە کردووە خۆیان رادەستبکەن، ئەگەرنا بەتوندى روبەڕوویان دەبنەوە.

ئێوارەی دوێنێش نەورۆز ئەحمەد ئەندامى فەرماندەیی گشتى هەسەدە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانیان بەشێوەیەکى خێرا گەمارۆى زیندانییەکەیانداوە و پلانەکانى داعشیان تێکشکاندووە.

وتیشى 10 هەزار شەڕڤان بەشداربوون لەهەڵمەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى زیندانییەکە، لەئیستادا پێکدادانى توند هەیە بەڵام هێزەکان بەوریاییەوە مامەڵە دەکەن بۆ ئەوەى هاوڵاتییانى مەدەنى زیانیان بەرنەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button