کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە ئێرانیەکان بریندارکرا

لڤین:

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی سەلاسی باوەجانی لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار كرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كرد و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بە ناوی میلاد ڕۆستەمی تەمەن ٢٦ ساڵ بریندار كرا.

بەپێی زانیارییەكان، بریندارەكە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناوبراو جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button