زیاتر لە ٨٠٠ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لیستی خانەنشینی ئەفسەران لە ئەنجومەنی وەزیران واژۆ كرا و زیاتر لە ٨٠٠ ئەفسەری وەزارەتەکە خانەنشین دەکرێن. 

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، لەژێر ڕۆشنایی یاسای هەمواركراوی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕێنمایی و ڕێكارە نوێیەكانی خانەنشینی ژمارەیەك ئەفسەر لە هێزەكانی پێشمەرگە خانەنشین كران.

لیوا ڕوكن هۆشمەند جێگری سەرۆكی ئەركان ڕایگەیاند، بە دەرچوونی فەرمانی ژمارە ٨٠٨ی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەرواری ٢٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ٨٠٨ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین كران.

وتیشی”ئەمە دەبێتە دەرفەتێك بۆ هاتنە پێشەوەی كۆمەڵێك ئەفسەری گەنج و وزەیەكی نوێ دەداتەوە بە هێزەكانی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button