چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دواین هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

لڤین:

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوە و رایانگه‌یاند، دژی پەراوێزخستنی لایەنەکانن لەعێراق و باوەڕیانوایە پەراوێزخستن زیانی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لایەنەکان لەسەر سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بگەنە رێککەوتن.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدابڵاویکردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوە و لەبارەی دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆیان کرد، جەختیانکردەوە لەسەر پڕۆژەکەیان بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی وڵات بۆ قۆناغی داهاتوو و دژایەتیکردنی پەراوێزخستنی لایەنەکان، چونکە پەراوێزخستن کاریگەری لەسەر گەل و وڵات دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە “نابێت وڵات لەوەزیاتر بخرێتەناو کێشە و قەیرانەوە و دەبێت کاربکەین بۆ خزمەتی هاوڵاتیان، ئەویش لەرێگەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران بە رێککەوتن و پێدانی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بەهەرلایەنێک کە دەیەوێت بەشداری حکومەت بکات”.

چوارچێوەی هەماهەنگی دەشڵێت: داوا دەکەین لایەنەکان بێن بەدەم پڕۆژەکەمانەوە و کاربکەن بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەهەر مەترسیی و ئاستەنگییەکی ئەمنی چاوەڕوانکراو.

دەشڵێن “پێویستە رێز لەفرەیی نەتەوەیی و ئاینیی بگیرێت و نابێت پێکهاتەیەک لاوازبکرێت لەسەر حسابی پێکهاتەیەکی دیکە چونکە نائارامی دروستدەکات”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێمە لەگەڵ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و حکومەتی زۆرینەین، بەڵام نابێت ئەو حکومەتە لەسەر حسابی یەک پێکهاتەیەک بێت، هەروەها نابێت ئەو لایەنانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە پەراوێزبخرێن و ناچاربکرێن ببن بە ئۆپۆزسیۆن یان بایکۆتی پرۆسەی سیاسی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button