قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە دەستیپێکرد

بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە ئەمڕۆ دووشەممەوە بۆ ماوی حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوwچۆ لە حەسەکە راگەیەندرا.

ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی چەکدارانی  داعش دوای هێرشکردنە سەر گرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکە بەردەوامە، هێزەکانی ئاسایش ڕایانگەیاند کە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین دەست پێدەکەن.

خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم قەدەغەی گشتی بەسەر کانتۆنی حەسەکە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەدا دەسەپێنێت.

دەستەکە دەڵێت: دەوڵەتی تورک شکستی هێنا لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە تێکشکاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە جارێکی تر ڕووی لە داعش کرد بۆ ئەوەی ئامانجە چەپەڵەکانی خۆی لە تێکشکاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دەستکەوتەکانی بەدەست بهێنێت.

باسی لەوەشکردووە “ئێمە وەک دەستەی ناوخۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا هەفتەیەک قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سەر شاری حەسەکە ڕادەگەیەنین قەدەغەکردنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمەوە تا ٣١ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات قەدەغەکردنەکە گشتیە، تەنها دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی وەک نانەواخانە، ئاش، بنکەی تەندروستی، سووتەمەنی و شارەوانییەکان، کە سروشتیان جیاوازە، کار دەکەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button