نازم دەباغ: ئێران پەیامی ڕوونیداوە بە یەکێتی و پارتی

لڤین:

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران هەڵوێستی ئێرانیی لەبارەی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات و  دەڵێت، ئێران پەیامی ئەوەی داوە بە یەکێتی و پارتی نەبنە تەرەف بە ناوی زۆرینەوە لایەنێک وەدەرنێن.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند “ئەوەی گرنگە بۆ ئێستای کوردی یەکڕیزی نێوماڵی کوردییە، نەبینە تەرەفی هیچ لایەنێکی تر، من خۆم ترسم لەوە هەیە هەندێک سیاسەت لە عێراقدا بمانگەڕێنێتەوە بۆ شێوازێک لەو ڕووداوانەی لە کاتی ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم بینران، چونکە ئەوانەی هەندێکجار کە پشتیوانی لە کورد یان لە شیعە دەکەن ڕەنگە بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی سوننە بێت، چونکە لە ئێستادا دژەکانی ناو سوننە زۆر بە ئاسانی یەکیان گرتووەتەوە، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆی هەیە ئەمە بە پیلانێک بزانێت بۆ تێکدانی نێوماڵی شیعە، چونکە لە بەشی زۆرینەی دەسەڵاتیان دەردەهێنێت بۆ دەسەڵاتدارێتی لە حوکم”.

نازم دەباغ ئاشکرای دەکات چەند مانگ پێش ئێستا ئیسماعیل قائانی سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد  پەیامیدا بە لایەنە کوردییەکان وتی، کورد نابێت ببێتە لایەنگری لایەنێکی شیعە بۆ دروستکردنی زۆرینەیەک بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، واتە پێکهێنانی حکومەت، نوێترین پەیامیش هەر ئەوە بووە کە کورد لە ڕێگای سازانەوە کێشەکانی خۆیان چارەسەربکەن و نەبنە تەرەف بە ناوی زۆرینەوە لایەنێک وەدەرنێن، پەیامەکە ڕوونە کە نابێت کورد ببێتە هۆی لێکترازانی ماڵی شیعە.

دەشڵێت: بە دڵنیاییەوە شتێک لە زیانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت، وە بیانەوێت بە ڕێگایەک لە ڕێگاکان نفوزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کەمبکرێتەوە یان نەهێڵرێت وە هێز و تواناکەی کە شیعەیە لە عێراق پەرش و بڵاوی بکەین بە دڵنیاییەوە ئێران بەرپەرچ دانەوەی دەبێت، ئیتر ئەو بەرپەرچ دانەوەیە، سیاسی بێت، عەسکەری بێت یاخود ئابوری ئەوە (لكل حادث حديث).

دەربارەی ئەوەی دەوترێت (قائانی) هۆشداری داوە بە پارتی کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت، نازم دەباغ باسی لەوەکردووە “من خۆم زانیاریم نیـیە، بەڵام باس دەکرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە من گوێبیست بووم لە زۆرینەی بەرپرسەکانی ئێرە دەڵێن (ئەگەر ئازادی هەبێت، ئەندام پەرلەمان بەدەستی خۆی بێت) بەدڵنیاییەوە دەنگ دەدرێت بە د. بەرهەم بۆ سەرۆک کۆمار، ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتیە لەسەر بابەتی سەرۆک کۆمار، بەڵام بە پاراستنی مافەکانی یەکێتی”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button