کۆمپانیانی تەلەبات لە بارەی هەڕەشەی بەرپرسە ئەمنیەکان ڕونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای تەڵەبات بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی،لە ابرەی هەڕەشەلێکردنیان لەلایەن بەرپرسانی سلێمانی ڕونکردنەوە دەدات. 

دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی لەسلێمانی داوای هاوبەشیکردنیان لە کۆمپانیاکە کردووە و هەريشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر هاوبەشیان نەکەن کێشەیان بۆ دروست دەکەن.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای تەڵەبات کە کاری گەیاندنی گواستنەوەی خواردن دەکات  لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئێمە وەک لقی کۆمپانیای تەڵەبات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنین، ئەم بابەتە ‏سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، بەپێچەوانەوە برایانی ئاسایش و پۆلیس هاوکارمان ‏بوون و کاری خۆیان جێبەجێکردووە.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاندووە ڕێکاری یاسایی دژی ئەو شوێنانە دەگرێتەبەر، كە ئەو هەواڵانەیان ‏بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button