حکومەتی هەرێم بۆ ڕێگری لە بەهەدەردانی ئاو میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو دەکەین

لڤین:
فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایگهیاند، بۆ رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی ئاو، حکومەتی هەرێم میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو دەکات دهشڵێت “نرخی یەک مەتر سێجا ئاو لەسەر حكومەت 400 دینارە”.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایگهیاند “هەر ماڵێک لە مانگێكدا ئەگەر تەنها 5 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 250 دیناری لێ وەردەگیرێت، واتا بۆ هەر یهك مەتر سێجا 50 دینار دەدات، لەدوای 5 مەتر سێجا تا 15 مەتر سێجا، بۆ هەر یهك مەتر سێجا 150 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 15 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 1750 دیناری لێ وەردەگیرێت”.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە دوای 15 مەتر سێجا تا 30 مەتر سێجا، بۆ هەر یهك مەتر سێجا 300 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 30 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 6250 دیناری لێ وەردەگیرێت.
بهپێی راگهیهندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاری، لەدوای 30 مەتر سێجا تا 60 مەتر سێجا، بۆ هەر 1 مەتر سێجا 450 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 60 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، 19750 دیناری لێ وەردەگیرێت.
ئهوهش خراوهتهڕو، لە دوای 60 مەتر سێجا، بۆ هەر یهك مەتر سێجا 600 دینارە، واتە ئەگەر ماڵێک 150 مەتر سێجا ئاو خەرج بكات، پێویستە 106 هەزار دیناری لێ وەربگرێت، بەڵام حکومەت بۆ ئەوەی بارگرانی نەكەوێتە سەر هاوڵاتییان، ئەگەر لەسەرو ڕێژەكەشەوە ئاو خەرج بكات، لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگرێت.
بەپێی ستانداردی جیهانی، هەر هاوڵاتییەک ڕۆژانە پێویستی بە 200-250 لیتر ئاو هەیە، لە هەرێمی كوردستان، هەر هاوڵاتییەک رۆژانە زیاتر لە 350 لیتر ئاو خەرج دەكات و نرخی هەر مەتر سێجایەکیش لەسەر حکومەت 400 دینارە و ساڵی ڕابردوو، خەرجیی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی کوردستان، گەیشتبووە 117 ملیار دینار، لە کاتێکدا تەنها 42 ملیار دینار وەک داهات کۆکرابوویەوە.