پارێزگاری سلێمانی ئاسایبوونەوەی دەوامی ڕاگەیاند

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی ئاسایی بوونەوەی دەوامی لە فەرمانگەکانی شارەکە ڕاگەیاند و دەڵێت لە سبەینێوە دەوامی فەرمانگەکان لە کاتی ئاسایی خۆیان دەست پێدەکەن.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا: بەردەوام دەبن، لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە “دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاو و نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە دوێنێ بە بڕیایر پارێزگاری سلێمانی دەوامی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستیپێکرد لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.