دوو وەزیر لەسەر گرانبوونی سوتەمەنی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان رابسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو وەزیری کارەبا  و سامانە سروشتیەکان بەمەبەستی خستنەڕووی کێشەی سوتەمەنی هاوڵاتیان.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له‌ هه‌ژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند “ئەو کارەبایەی‌ ئەم کابینەیەی حکومەت دەڵێت زیادمان کردووە، لە شەو و رۆژێکدا بۆ نزیکەی‌ تەنها ( پێنج سەعات) کەمبووەتەوە، ئەمەش بێجگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوە لای خەڵک، ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: نرخی‌ بەرمیلێک نەوت لە هەندێک شار بۆ (185 هەزار دینار) بەرزبوەتەوە و بتڵێک غازیش لە هەندێک شار بە (11 تا 20 هەزار دینار) دەست هاوڵاتیان دەکەوێت “ئایا دەکرێت هەردوو وەزیری‌ کارەبا و سامانە سروشتیەکان کە بەرپرسیاری‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم خزمەتگوزارییانەن تەنها تەماشای‌ دۆخی‌ سەختی‌ ژیانی‌ خەڵک بکەن لەم سەرمایەدا؟”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە “بۆ وەڵامدانەوەی‌ ئەو پرسیارانە، بە نوسراوی‌ ژمارە (137) لە (23ی‌ 1ی‌ 2022)، داوامان لە دەستەی‌ سەرۆکایەتی‌ پەرلەمان کرد لیژنەی‌ (وزەو سامانە سروشتیەکان) راسپێرن بە بانگهێشتی‌ هەردو وەزیری‌ کارەبا سامانە سروشتیەکان بۆ کۆبونەوەی لیژنەکەیان‌ بۆ ئەوەی‌ پرسیار و داوا و کێشەی‌ خەڵکیان ڕوبەڕو بکەنەوە لە نزیکترین کۆبونەوەی‌ خۆیاندا، هەروەها داوای‌ چارەسەری‌ خێرایان لێ بکەن بۆ ئەم دۆخە خراپەی‌ ژیانی‌ خەڵک”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button