لە پێنج ڕۆژدا هەزار و ٦٣٤ کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاری سلێمانیان کردووە

لڤین: 
تەندروستی سلێمانی ئاماری ماوەی پێنج ڕۆژی بەفربارینەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لەو ماوەیەدا ١٨ ڕووداوی هاتووچۆ روویداوە. 
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە لەماوەی پێنج ڕۆژی بەفربارینەکەدا ١٨ حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ و ٤٧ ڕووداوی کەوتن لە نەخۆشخانەی شار تۆمارکراوە.
هەر بە پێی ئامارەکە هەزار و ٦٣٤ کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، لەو ڕێژەیە (٦١٩) کەسیان داخڵ کراون و چارەسەریان پێدراوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button