عێراق بەرهەمهێنانی نەوت لە بەسرە بەرزدەکاتەوە

لڤین:
وەزیری نەوتی عێراق، بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پرۆژەی پەرەپێدان لە کێڵگەی فەیحا لە پارێزگای بەسرە بە ئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ (100) ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دانا.
ئیحسان عەبدولجەبار،وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی پەرەپێدان لە کێڵگەی فەیحا لە پڕۆژە گرنگەکانە بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت لە پارێزگای بەسرە.
وتیشى “ئامانج لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتە لە کێڵگەکەدا بۆ (100) ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و ھەروەھا زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازە بۆ (135) ملیۆن مەتر سێجا”.
لە ئێستادا، (20) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە کێڵگەی فەیحا بەرھەم دەھێندرێت و یەدەگی نەوت لە کێڵگەکەدا بە چوار ملیار بەرمیل و یەدەگی غازیش لەهەمان کێڵگەدا بە (640) ملیار مەتر سێجا خەڵمێندراوە.