حکومەتی عێراق لە زیندانەکانی ڕێوشوێنی توند دەگرنەبەر

لڤین:

بە هۆی مەترسی دەربازکردنی زیندانیانى داعش حکومەتى عێراق رێکاری توند دەگرێتە بەر و ترسیان هەیە ئەوەی لە حەسەکە ڕویدا دوبارە ببێتەوە. 

چەند سەرچاوەیەکى سەربازی عێراقی رایانگەیاند، حکومەتى عێراق رێنمایى ئەمنى باڵای دەرکردووە بۆ توندکردنەوەى پاسەوانیکردنی ئەو گرتوخانانەی سەرکردە و گیراوانى ئەندامانى داعشیان تیایە.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان رێوشوێنى توند لە زیندانەکانى (تاجى، الکفل، الحوت) گیراونەتەبەر.

حکومەتى عێراق هێزە ئەمنییەکانى لە چواردەوری زیندانەکان بڵاوەپێکردوە و لەناوخۆی زیندانەکانیش چەندین رێکاری جۆراوجۆری گرتووەتە بەر تا رێگە بگرێت لە هەڵهاتنى زیندانیانى داعش.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button