بەفر و باران لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەریم رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم سبەى دووشەممە 24/1/2022، لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر نمە باران بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر دەبارێت، لە ماوەى چەند کاتژمێرێک کەشێکى ناجێگیر لە ماوەیەکى کورت خایەن ئەو ناوچانە دەگرێتەوە لە کاتەکانی ئێوارەدا.