چەند رێگایەکی ھاتووچۆی سلێمانی کرانەوە

لڤین:
چەند رێگایەکەی سلێمانی کە بەھۆی بەفرەوە گیرابوون کرانەوە و ریگای ئەزمر و چیای گۆیژەبە داخراوی دەمێنێتەوە .
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە ئێستادا ئەم ڕێگایانە کراوەن بە ڕووی هاوڵاتییاندا
1. ڕێگای چاڤیلاند – تونێلی پێشڕەو – سیتەک
2. دەباشان – تونێلی پێشڕەو – سیتەک
3. ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو – سیتەک
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام ڕێگای چوونە سەر شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ داخراوە بەهۆی هەبوونی بەستەڵەک لەسەر ڕێگاکان و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران، بۆیە مەفرەزەکانی هاتووچۆ ڕێگە نادەن بە سەرکەوتن بۆ ئەو ڕێگایانە.
داوای لە هاوڵاتییان کردووە پابەندی ڕێنماییەکان بن و سەرکێشی بە ژیانی خۆیانەوە نەکەن.