مەزڵوم عەبدی: هێرشەکەی سەر ئیمارات هەڕەشەیە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە

 لڤین:

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە تویتەری خۆی پەیامێکی لەسەر ھێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئیمارات بڵاوکردەوە و بە ھەڕەشەی بۆ سەر ناوچەکە داناوە.

مەزڵوم عەبدی نووسیویەتی: بەئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئیمارات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەو کارەیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات.

فەرماندەی گشتیی قەسەدە هاوخەمیی خۆی بۆ ئیمارات دەربڕیوە و دەڵێت: لەگەڵ ئیمارات دەوەستینەوە لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی کە کرایە سەریان، سەرەخۆشیی لە ئیمارات و قوربانیانی ئەو هێرشە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button