کەشناسی ھەرێم پێشبینیەکانی بەفربارینی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

لڤین:

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بەفربارین لە ئەنجامى هاتنى بارستەهەوایەکى ساردى جەمسەرى لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر بارین دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین زیاتر دەبێت و هەندێ ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، هەندێکجاریش لەکاتى بەفردا خێرایی با زیاد دەکات بۆ سەرووى 20 کم لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button