حکومەتی ھەرێم گفتوگۆی گێڕانەوەی باج و قەرزەکانی لای ھاوڵاتیان دەکات

لڤین:

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزێران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی پێشنیارێک دەکات لەبارەی شێوازی گێڕانەوەی پێشینەکان و کرێ و باج و رسوماتەکانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەشداری دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەو کۆبونەوە ئاساییەی ھەفتانەی حکومەتی ھەرێمدا خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی. دەکرێت.

وا ڕیارە پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button