دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی عێراق بەڕێوە دەچێت

لڤین:

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ سکاڵای دوو پەرلەمانتار دەکات.

دادگای باڵای فیدراڵیی بڵاوی کردبوویەوە کە دادگای باڵای فیدراڵیی رۆژی 19ی مانگی کانوونی دووەمی 2022 کۆدەبێتەوە و لپێداچوونە بەو دوو سکاڵایە دەکات کە لەلایەن ھەریەک لە باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەروەھا لەبارەی نادەستووریی بوونی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون.

پێشتریش ئەو دادگایە  بڕیاریدا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت تا گەکلای بونەوەی سکاڵاكان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button