بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان تەقیەوە

لڤین:
کۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا رایگەیاند، شەوی رابردو بەهۆکارێکی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەپارێزگای کاهرەمانمارسی تورکیا تەقیوەتەوە.
کۆمپانیاکە وتوشیەتی بەھۆی تەقێنەوەی ئەو بۆریە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیراوە.
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان لەو بارەیەوە بە کەناڵی رووداوێ راگەیاند: راپۆرتە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دیوی تورکیا بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە نەک “کاری تیرۆریستی.
ئەو وتیشی: بۆرییەکی دیکەی یەدەگ هەیە و لەڕێگەی ئەو بۆرییەوە نەوت رەوانەی تورکیا دەکرێت و کاریگەریی نابێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانە (405 هەزار) بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و (25 هەزار) بەرمیل نەوتیش لەناوخۆدا بەكاردەھێنێت، حەوە جگە لەو نەوتەی بە تانکەر ھەناردە دەکرێت..