فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق: حکومەتی هەرێم مامەڵە بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکات

لڤین:
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم مامەڵە بە ژیانی پەنابەرانەوە دەکات و ئیدانەی ئەو کارەش دەکات.
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ دووشەمە ١٧/١/٢٠٢٢ وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەسەردانێکی بۆ کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە، گوایە دەربارەی پرۆسەی سیاسی عێراق وکیشەی کۆچبەران لەئەوروپا قسەوباسیان کردووە.
لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند : بە پێیی هەواڵەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ههردوولا هاوڕا بوون كه دهبێت ڕێگری له بازرگانیكردن به مرۆڤ و بهكارهێنانی بۆ مهرامی سیاسی بكرێت، بۆ ئهم مهبهستهش هاریكاریی هاوبهشی وڵاتان بهتایبهتی عیراق و ههرێمی كوردستان لهگهڵ وڵاتانی یهكێتیی ئهوروپا، پێویسته. ئەم جۆرە لێدوانانە جارێکی دیکە ئاماژەن بۆتێکدانی ژیانی هاوڵاتیانێك کە بەهەر هۆیەکەوەبێت روویان لەولاتانی ئەوروپا کردەوە.
فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکردووە: هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵومەرجێکی سەختی ژیان و گوزەران و سەرکوتی سیاسی و نادیاری ئایندەی سیاسی کوردستانەوە ناچار بە جێهیشتنی کوردستان کراون، لەو ڕێگایەدا لە پێناو ژیانیکی ئارام وپاریزراودارووبەرووی کارەساتی مەرگی بەکۆمەڵ و خنکان لەدەریاکان وبێ سەروشوین بوون و لێدان سوکایەتی وزیندانیکردن ومامەڵەی نامرۆڤانەو دڕەندەی پۆلیسی سەرسنورەکانی ئەوروپا کراونەتەوە، کهچی دەسەلاتدارانی هەرێم بەحکومهت و پهرلهمانیانەوە نهك ههر ڕێگهچارهیهکی بۆ ئهم دیاردهیه نهخستۆته ڕوو وە بەرپرسیاریتی نیشان نەداوە بهڕەسمی نایناسێ، بەڵکو بهچاوێکی سوك و کهمهوه لهم دیاردەیە دهڕوانن. لەوەش زیاتر لەچەند ساڵی رابردوودا بە بەردەوامی لەڕیگای رێکەوتننامەی ژێر بەژێرەوە هاوکاری سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی هاولاتیانی هەرێمی کوردستان بوون کە لەدەرەوە داوای مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە .
وتوشیەتی: سەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوایە بەگرتنەبەری ڕێکاری توند دەیانەوێت ڕیگری بگرن لەکۆچکردن و بازرگانی بە مرۆڤەکانەوە، بەلام چاوی خۆیان لەو ڕاستیە دەپۆشن کە دەسەڵاتی سەرکوتگەر و تاڵانچی خۆیان هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان کوردستان جێبهێڵن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەشڵێت “وێرای ئەوەی کە ئەم سیاسەتی سات وسەودا و بازرگانیکردنە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمەوە بەژیانی پەنابەرانی کوردەوە ئیدانە دەکەین، هاوکات بانگەوازی سەرجەم ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لەمافی پەنابەری لە ئاستی جیهانیدا و هەروەها خەڵکی ئینسادۆستی کوردستان لە ناوەوە و لەدەرەوەی کوردستان دەکەین کە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر ئەم سیاسەتی دژە ئینسانیەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی لیتوانیا بەرزبکەنەوە. هەروەها پێویستە یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیاریەتی خۆی لە پارێزگاریکردن لە ژیان وچارەنوسی پەنابەران بگرێتە ئەستۆ و پابەندی یاساکانی مافی پەنابەری بێت کە خۆیان ئیمزایان لەسەر کردوە”.