ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تا ئێستا ملیۆنێك و 170 هەزار هاوڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتووە و پرۆسەكەش بەردەوامە.

سامان بەرزنجی ، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا، سێ‌ ملیۆن و 743 هەزار و 772 پشكنین كراوە، لەو ژمارەیە دەركەوتووە 389 هەزار هاوڵاتی تووشی کۆرۆنابوون و 373 هەزار هاوڵاتی چاك بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێستا هەشت هەزار و 776 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماون، لە كۆی ژمارەی تووشبووانیش 46 هەزار و 878 نەخۆش لە نەخۆشخانە بوونە، هاوكات حەوت هەزار و 166 هاووڵاتی بەو ڤایرۆسە گیانی لە دەست داوە.

وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت، ئێستا سێ جۆری ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەر و ڕێپێدراو بەردەستن، لەگەڵ ژەمی زیادەكی بەهێزكەری سێیەم بەپێی ڕێنوێنیی تایبەت دەدرێت.

وەزیری تەندروستی وتیشی، لە هەرێمی كوردستان سێ‌ ملیۆن و 255 هەزار و 980 هاوڵاتی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، هەروەها چوار ملیۆن و 366 هەزار هاوڵاتی سەرووی 12 ساڵن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button