بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەبارەی بڕانی کارەبا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دوکان و کوژانەوەی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان، جگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دوخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
جگە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دوخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بوەوە
ئەندازیار غالب محمد بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەو شۆرتەی وێستگەی ABB ی دوکان شەداون بونی وێستگەی کەهرۆ ئاوی دوکان جگەلە سنوری ئیدارەی راپەڕین کە یەک هێڵی گواستنەوەیان لەکاردایە، دۆخی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاسایی بوەتەوە و کارەبای ناو دوکانیش دەگەڕێتەوە و پرۆژەکانی ئاوی دوکانیش کارەبای لێدراوەتەوە .
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی