مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ دەکات

لڤین:
بڕیارە ئەمشەو مەکتەبی سیاسی یەکیتی کۆببێتەوە و تاوتوێی گۆڕانکاری لەدۆخی عێراق و کوردستان بکات، پێدەچێت یەکێتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلابکاتەوە.
سەرچاوەیەک لەنێو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند “وابڕیارە ئەمشەو لە سلێمانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە و گفتوگۆی هەڵوێستی خۆی لەبارەی مامەڵەی حزبەکەیان لە بەغداد بکات”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: مەکتەبی سیاسی لە بارەی کاندیدید فەرمی یەکێتی هەڵووێستی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و لە بارەی شێوازی نوێی پەیوەندیەکانیشی لەگەڵپارتی قسە دەکات.