تورکیا بۆ پشتیوانی حەلبوسی و خەنجەر و پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەبارەی هێرشه موشیه‌كیه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد داوای دان به‌خۆداگرتن له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق دەکات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێمه نیگه‌رانین و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه كرانه سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی جیاجیای لایه‌نه سیاسییه‌كان و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كه ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كانی تێدایه.
تورکیا کە بە پشتیوانی هەریەکە لە لیستەکانی خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و پارتی ناسراوە دەشڵێت “ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ یه‌خستنی هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی نوێی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش گرنگیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌رده‌وام بێت له عێراقی دراوسێ”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داواشی له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كردوه له‌م دۆخه‌دا دان به‌خۆیاندا بگرن و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنی ئه‌و ئامرازانه‌ی كه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراقدا پێویستن.