ئەوکەسەی پارە زۆرەکەی لە کۆیە بردبوو دەستگیرکرا

لڤین:

پۆلیسی كۆیە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە سەدان دەفتەر دۆلاری هاووڵاتییانی ئەو قەزایەی بردبو هەڵهاتبوو.

عەلی عەبدوڵا، بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی  ڕاگەیاند؛ لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار م.(ت-ح)دەستگیر كراوە، كە لە ماوەی ڕابردوودا سەدان دەفتەر دۆلاری هاوڵاتییانی شاری كۆیەی بردوەو هەڵاتووە.

وتیشی، دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو دۆسیەیە لە دادگای بەرایی كۆیە، بەدواداچونەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە دەستیپێكردووە، پشبەست بە زانیاری وردی هەواڵگری توانرا ئەو تۆمەتبارە لە(سەرتەكی بەمۆ) سەرسنور دەستگیر بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دۆسیەی ناوبراو لە دادگای بەرایی كۆییە و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا  دەگەیەنرێتەوە شاری كۆیە، هەر ئەمشەویش كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن زانیاری ورد لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button