خشتەی موچەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 16-1-2022، مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانەموانیدا ڕایگەیاند دابەشکردنی موچە هۆکاری خاویەکەی دەگەرێتەوە بۆ نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراقی.
ڕۆژی یەکشەممە 2-1-2022 دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12 کراوە، لە کاتێکدا مابگەکانی پێشتر لە 25ی مانگی پێشترەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرا، بەڵام ئەو چەند ڕۆژەی دوا کەوت کرایە پشووی سەری ساڵ.